تێبینی:ئەو شێعرانەی خوارەوە دەمەتەقەیەکی شێعرییە لە نێوان من و حەزرەتی کامیل دا ، کە سەرەتا لە وێبلاگی خەڵوەتخانە بەشی کامێنتەکان بڵاو بوونەوە ، بەڵام دوایە لە بەر کۆمەڵێ هۆکار "سەیید" خاوەنی خەڵوەتخانە بەشی کامێنتەکانی تەفر و توونا کرد.منیش بە دوو هۆ نەغد و پوخت لە مستەراحەکەمدا دەیاننوسمەوە :
یەکەم : هێند لەمێژ نیە مەلا بانگی بەیانی فەرمووه و من خەوم لێ زڕاوە و بە جارێ سەرم لێ ئەستوور بووە !
دووهەم : لەوانەیە ئەمڕۆ ئێوارێ بگەرێمەوە تاران ، هەڵبەت ئەگەر پووڵی گەرانەوەم دەست کەوێ، ئەی کوتم بەششەرە و هەزار ئیتتیفاق ! ئەوە هات و لەو رێگایە دا تیا چووم و نەگەڕامەوە ! با قسەی خۆش ون نەبێ ! ها؟!
هەینی 14ی جۆزەردانی 1389کاتژمێر: 2:55
دەس و پەنجەم لە بۆ نووسین خومارە
سەرم ئاڵۆزە رووحم کۆڵەوارە
چرا خامۆشە خێزان گشتی خەوتوون
دەکا چاوم بە مانیتۆر شەوارە
وەکو ئاغای حەقیقی رووبەروومان
بەیانی جومعەیە و ناچمە ئیدارە
وتم با بێم و ئەنتەرنێت بە سەر کەم
دەمێک بوو رێم نەکەوتبووە ئەم هەوارە
سەری خۆم کرد بە خەڵوەتخانە دا زوو
کە دیتم !چی ببینیم خۆ قومارە!
بەزم خۆ بەزمی پیرانی تەریقەت
بە قەولی کورد دەڵێ: مەمرە بەهارە !
خەوم دێ و تێکەڵم کردووه بە جارێ
دەنووسم بۆ ئەوەی ناسک و لەبارە
پەیامم دا بە مینای دادە مەعسووم!
وتم میشناسی من رو نەیکوت "آرە"!
مەسەل و ئەللەزین حوممیلو جید!!
کە لەم یەحمیلوها هەر وەک حیمارە !(جمعە. ئایە 5)
***
(وەڵامی حەزرەتی کامیل بۆ شێعرەکەی میرزا)
یەکشەممە 16ی جۆزەردانی 1389 کاتژمێر: 3:31
به قه‌ولی داده مریه‌م: هه‌ر له بۆکان
هه‌تا هه‌ولێری مزگه‌وت و مناره
ئه‌وا هه‌ر به‌ژنی به‌رزی تۆیه میرزا
نه‌وه‌ک شه‌تڵی شلێره وه‌ک چناره
ئه‌تۆ جومعان ده‌نووی تا نیوه‌ڕۆیه
به‌ڵام کاکت به جومعانیش له کاره
ده واز بێنه له مینای داده مەعسووم!
نه‌وه‌ی پووره توبا یه‌کجار له‌باره
قه‌تارێ بێنه باری که خه‌مانم
وه‌کوو ماملێ ده‌با بیڵێم قه‌تاره
له خوا به‌زیاد نه‌بێ له‌و پایته‌خته
کرێی خانوو که‌می پێنسه‌د هه‌زاره
له جێگایه‌ک ده‌ژیم خه‌ڵکی به گشتی
هه‌مو شت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن به پاره
به ئێمه‌ش ئێژن ئێرانیی دز و حیز
به‌ڵام داری هه‌ڵێنی دز دیاره
ئه‌وا هه‌ر ده‌نگی قورعانه و ده‌بیستی
له تاکسی دا به‌یانی تا ئێواره
فه‌وه‌یلون لیل موسه‌للینه للـه‌زینه
هه‌یانه چوار ژن و چوار پێنج سه‌یاره
ئه‌وا سه‌روام له كورتی داوه میرزا
قه‌سیده و مه‌سنه‌ویم تێك ناوه میرزا
ده‌ڵێم میرزا ئه‌رێ ئێستاكه چۆنی؟
ئه‌مێستاكه‌ش له‌سه‌ر په‌یمانی كۆنی؟
ده‌ڵێم دیسان وه‌ره په‌یمان ببه‌ستین
هه‌تا هه‌ین له قسه‌ی قۆڕ رانه‌وه‌ستین
ده باسی خۆت بكه میرزا بزانم
خه‌ریكی چین هه‌واڵ و دۆسته‌كانم؟
ئه‌مێستاش گه‌رم و گوڕ ماوه هه‌ناوت؟
ده‌بیسێ گوێت؟ ده‌بینن هه‌ردوو چاوت؟
ئه‌رێ هه‌ر گه‌رمه كۆڕی دۆست و یاران؟
وه یا وه‌ك من هه‌موو كه‌وتوونه شاران؟
ده یادێكی منیش كه‌ن جاروباره
ئه‌ها سه‌روا كه راست بۆوه دوباره
***
(وەڵامی میرزا بۆ قەسیدەکەی حەزرەتی کامیل)
یەکشەممە16ی جۆزەردانی1389 کاتژمێر: 14:16
لە دوێنێ شەو هەتا ئێستاکە حەزرەت
سەرم گێژە و هەموو دنیاش سەرەوخوار
ئەبینم!خۆ بە غەوس ئێستاش مەستم
لە ئەو ویسکییەی کە مەشهوور بوو بە بیبار!
لە پارکی کولتەپە تا پارکی میللەت
ئەسیدی مێعدەمە لە دار و دیوار
دەچۆرێ و بۆگەنیوی رۆژەرۆیەک
دەڕواتە نێو قەڵا و پاساژی سەردار
لە ئاوی حەوزەگەورە چی وەگێرم !؟
بیابانێکە ئیستا پر لە شامار!
دەناڵێنێ بە سۆز ناڵەشکێنە!
لە بۆ ژینی لە دەس چوو داخی رۆژگار
لە بەردی بەردەرەش رەشتر نەبوو خۆ
ئەویش زەردهەڵگەڕاو و دڵ بریندار
لە بەر مەیدانی فەرمانداری ئێستە
دەوێستن لات و لووت و پیاوی شوفار
لە سەر خیابانی ئەسڵی تا عەشایر
بە سەف دێن و دەڕۆن بێکار و بێ بار
بە دەس منداڵی سەر لانک دەبینی
لە جێی مەمکە ، حەشیش و بۆکسی سیگار!
زەڕەی سەر مینبەری مزگەوتی کۆستە
ئەمێستاش بەردەوام بۆ پیاوی دیندار :
"وە مین ئەهلیلکیتاب وەلموشریکینە!
وە ئەڵلا لا یوحیبب و کوللی کوففار!"
لە ترس ئەشکەنجەکەی سوڵتان مەحموود
خەڵک بێدەنگیان کردۆتە هاوار
سەری ئەژنۆی خەمیان گرتۆتە باوەش
دەڵێن سەد خۆزگە هەر بۆ پار و پێرار
لە جێگایەک دەژین خەڵکی بە گشتی
هەموو شت هەڵدەسەنگێنن بە دۆلار
رەفیقانیش هەموو جانتای سەفەریان
ئەپێچن یەک یەک و دوان دوان و چوار چوار
هەموو توورە و خەمۆک و سست و ماندوو
هەموو ئاڵۆز و تەنیا پاکی بێزار!
نەوەی پوورە توبا شووی کرد بە جارێ !
ئەویش کوا شووی دەکرد بە منی قەرزدار؟
دە مینا با هەبێ بۆ جار و بارە !
سەری گۆپکەی رەقە وەک نووکی بزمار!
سەر و ماڵ و ژیان قوربانی مەمکی !
نە جارێک و نە دوو جار سەد هەزار جار !
بمێنێ یا نەمێنێ چی لە دەس دێ ؟!
بە تەنیا کاکە "میرزا"ی هەرزە گوفتار*
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*هی شێخ رەزایە:
بمێنێ یا نەمێنێ چی لە دەس دێ؟
بە تەنها شێخ رەزاکەی هەرزە گوفتار !