چیرۆکێک بۆ
" ئه‌وانه‌ی وا ئه‌زانن دنیا فشه نیه !! "
تێبینی : نووسراوه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له ده‌سنووسه‌کانی "ج.ن" . ناوبراو خوێندکاری کۆمه‌ڵناسی بوو له تاران ، له گه‌ڕه‌کی ده‌روازه‌ده‌وڵه‌ت وه‌تاغێکی بچکۆلانه‌ی به کرێ گرتبوو . ئێستا له تیمارستانی ورمێ به‌سته‌رییه !!
...
سێ ساڵیش ده‌بێ ژه‌مێک به ته‌واوی تێرم نه‌خواردووه ، هه‌میشه‌ی خوا برسیمه ! شه‌و و رۆژ قۆڕه‌ی زگم دێ !! سه‌ره‌تا زۆر خه‌جاله‌تیم ئه‌کێشا به‌ڵام ئێستا بۆم شتێکی ئاساییه ، ته‌نانه‌ت هاوکه‌لاسییه‌کانیشم ئێستا پێکه‌نینیان پێی نایه !!
*
عیشای خوا شک نابه‌م ! حه‌فته‌ی پێشوو له تاکسیدا کیفه‌که‌م لێ به‌جێ ما . سجیل و کارتی خوێندکاری و عابێر بانک و موبایل و ئه‌وه‌ی هه‌مبوو و نه‌مبوو له‌وێ دابوو !!
دوو سێ جار زه‌نگم لێ‌دا بۆ شوماره‌که‌ی خۆم به‌ڵام کابرا هه‌ڵینه‌گرت ، جاری ئاخریش که زه‌نگم لێ‌دا کووژاندییه‌وه و ئێستا و ئێشتاش هه‌ڵی نه‌کرده‌وه !!
*
ته‌نیایی ، بێ پووڵی ، غوربه‌ت ، برسییه‌تی ده‌وریان داوم ! پیسم لێ قه‌وماوه ! یه‌ک فلس شک نابه‌م !! تاق و لۆق له‌م و له‌و جگه‌ره وه‌رده‌گرم ! ده‌ڵێم ده‌مهه‌وێ ته‌رکی که‌م ! ئه‌وانیش ده‌زانن به راستم نیه !
نازانم ئاخرین جار که‌ی چوومه حه‌مام ! سابوونم نیه و ئه‌وه‌م کردۆته به‌هانه ! پێموا بۆنم کردووه ، له سه‌ر که‌لاس هاوکه‌لاسییه‌کانم لێم دوور ده‌که‌ونه‌وه !! ئه‌و رۆژه‌ش له تاکسیدا ئه‌وه‌ی له پاڵمه‌وه دانیشتبوو ، ده‌ستی گرتبوو به لووتییه‌وه !!
خۆم زۆر هه‌ستی پێناکه‌م !
*
جاران به تاکسی هات و چۆم ئه‌کرد !ئێستا ته‌نانه‌ت پووڵی تاکسیشم نیه ! 100 تمه‌ن و 50 تمه‌ن له ره‌فیقه‌کانم وه‌رده‌گرم به ئوتووبووس دێم و ده‌ڕۆم !
به ناشکوری نه‌بێ نێو ئوتوبووسیش قه‌ت جێ نیه بۆ دانیشتن !! به پێوه‌ش راده‌وه‌ستی له پاش و له پێش خۆت پێوه ده‌نێن !! ئه‌خرنازانم له سه‌ر شه‌رواڵه‌وه چ تامێکی هه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه وا ئه‌که‌ن !! ئه‌مڕۆ ده‌ستم به مێڵه‌که‌وه گرتبوو و که‌وتبوومه فکره‌وه، پیاوێک وا لێی جووت کردبووم ته‌واو هه‌ستم به هینه‌که‌ی ئه‌کرد !!
پێم عه‌یب نه‌بوایه هۆڕ هۆڕ ده‌گریام !!
*
ماوه‌یه‌که له به‌ر ده‌رکه‌ی زانکۆش گیرم پێ‌ئه‌ده‌ن !! بۆ چوونه ژووره‌وه داوای کارتی خوێندکاریم لێ‌ئه‌که‌ن !! هه‌ر چی ئه‌ڵێم ونم کردووه ئه‌ڵێن ئه‌مانه به گوێمان دا ناچێ بڕۆ یه‌کی دیکه وه‌رگره ! وه‌رگرتنی کارتێکی نوێش لانیکه‌م 20 هه‌زارتمه‌نی ده‌وێ !! زۆر جاران به دزییه‌وه ده‌چمه ژوورێ !!
کوره وه‌ڵلا حه‌وسه‌له‌ی زانکۆشم نه‌ماوه !! ئه‌چیه سه‌ر که‌لاس مامۆستا ده‌ست پێ‌ئه‌کا : تێئۆری مارکس ئه‌وه‌یه و وێبێر ئه‌وه ده‌ڵێ و پارسۆنز ئه‌وه ناڵێ و ... هه‌یهوووووو ! هه‌ر که‌س له‌ولاوه هاتووه قسه‌یه‌کی کووتووه !!باپیرم ده‌یکوت زۆر کوتن قورعان خۆشه !!
له زانکۆش ئه‌وه‌ی باسی لێناکرێ ده‌رسه !! یا باسی گان و گۆڵه یا باسی سیاسه‌ت !! بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری و دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و ... ! عوسمان چه‌په ، ره‌حمان راسته و سوعدا فێمینیسته و غه‌فوور ناسیۆنالیسته و ئه‌نوه‌ر پان ئێرانیسته و خدر پان ته‌ره‌ماشیسته و هه‌ی هه‌ی !! ئه‌و به‌زمه کوا بۆ من ده‌بێ ؟!
*
به‌ینێکه سه‌رم دێشێ !!به خۆم ئه‌ڵێم خۆم بکووژم و نه‌جاتم بێ !! به‌ڵام زات ناکه‌م !!
هاتوومه‌ته‌وه ژووره‌که‌ی خۆم و ده‌رگام له خۆم داخستووه !! په‌نجێره‌که‌شم به په‌تووو داپۆشیوه !! ئه‌مهه‌وێ له‌مه‌و به دوا له‌م ژووره‌دا بمێنمه‌وه !! ئاوا باشتره ! چا نیه که‌س خۆت پێوه نانێ ! یان که‌س به قوره‌ی زگت پێناکه‌نێ !!یان که‌س له به‌ر بۆگه‌نی له‌شت ده‌ست به لووتیه‌وه ناگرێ !! پاشانیش له قسه‌ی زل و دروشمی قۆڕ و سیاسه‌ت و ته‌ڕه‌ماشیش خه‌به‌رێک نیه !!
له‌م ژووره دا هه‌ر خۆمم !!
*
برسییه‌ت مته‌قی لێ بڕیوم ، ده‌ستم کردووه به خواردنی شت و مه‌کی وه‌تاغ ، سه‌ره‌تا له کتێبه‌کانمه‌وه ده‌ستم پێ‌کرد ، رۆژێ 100 ، 150 لاپه‌ڕه‌م ده‌خوارد ، ئه‌ووه‌ڵێ مێعده‌م هه‌ڵینه‌ده‌گرت ، پێی قه‌بز ده‌بووم ، به‌ڵام ئێستا به که‌وچک و ده‌ورییه‌کانیش قه‌بز نابم ، هه‌مو جله‌کانمم یه‌ک له دوای یه‌ک خواردووه ، شۆرت و گۆره‌وی و شه‌لوار و کاپشێن و ئه‌وه‌ی هه‌مه و نیمه!!
سووچێکی وه‌تاغم داناوه بۆ گوو کردن ، رۆژ به رۆژ وه‌کوو وه‌کوو ته‌پۆڵکه‌یه‌ک که خۆڵی وه‌سه‌ر که‌ن باڵا ئه‌کا !!
*
ئه‌مڕو ئاخرین له‌تی فه‌رشه‌که‌شمم خوارد !!هیچی ترم نه‌ماوه !! رووت و قووت که‌وتووم و برسییه‌تی مته‌قی لێ بڕیوم !!
*
دوو سێ رۆژه هیچم نه‌ماوه و ده‌ستم کردووه به گوو خواردن !! سه‌ره‌تا بێزم هه‌ڵده‌ستا ، ته‌نانه‌ت یه‌ک دوو جاریش رشامه‌وه ، به‌ڵام ئێستا زۆر فه‌رقی پێناکه‌م !!
ده‌مهه‌وێ زیندوو بمێنمه‌وه !!
...