+پاش شه‌ڕ و ململانێیه‌کی زۆر و هات و چۆیه‌کی بێ‌وچان بۆ ئیدارەی کار و باری خابگا ، ئاخری به‌رپرسی ئیدارە بریاری دەرکرد له مه‌ڕ به ئه‌ندام بوونی من له یه‌کێ له وەتاغهکان ، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی وەتاغ له سه‌ر وەرگرتنم یهکدەنگ بن !! پاش جێبه‌جێ کردنی هه‌موی ئه‌مانه ، له حاڵێکا کاغه‌زی واژۆ کراوی جه‌نابی رهعیسم!! پێ‌بوو ، سه‌ر خۆش سه‌رخۆش له‌و دەسکهوته مه‌زنه، ئه چووم که ناوم له کامپیۆتێرەکهدا تۆمار کرێ ، پێێان راگه‌یاندم تا له گه‌ڵ ئه‌و زانکۆیه‌ی پێشوو "ته‌سویه حیساب" نه‌که‌ی ئیللان و بیللان ناوت ناچێته ناو کامپیۆتێرەکه !
ئه‌و جار به راستی هه‌ستم کرد زۆرم رق له ته‌کنه‌لۆژی و دەسکهوته نوێیه‌کانی مرۆڤه ! تف له ته‌کنه‌لۆژی ، تف له مۆدێرنیته، تف، تف....!
+یه‌کێ له مامۆستاکانمان ، یه‌که‌م رۆژی کلاس پێێ راگه‌یاندین کارێکی لێکۆڵینه‌وەی ههڵگرتۆتهوە هی شارەداریه له سه‌ر کێشه و گرفته‌کانی شاری تاران ، هه‌ر کام له خوێندکارەکان یارمه‌تی بدەن ، بۆ هه‌ر پرسشنامه(پرسیارنامه) یه‌ک 7 هه‌زار تمه‌نیان دەداتێ ! دیارە گیرفانی پڕ له لایه‌ک و زۆر بونی دەرسهکانم له لایه‌کی تر به‌هانه‌یه‌کی باش بوون بۆ نه‌چوونم ! به ڵام پاش چه‌ند حه‌فته له به‌ر هات و چۆ و نه‌وسنی خۆم گیرفانم وردە وردە خاڵی بۆوە و ناچار داوێنی مامۆستا‌م گرت و کوتم بیکه به خاتری ئه‌و قورعانه کۆمه‌ڵێ له‌و پرسیارانه‌م دەیه بۆت پڕ که‌مه‌وە ! هه‌ر چۆنێک بوو به زۆر و زۆرداری کۆمه‌ڵێکم وەرگرت و کوتم پاش چه‌ند رۆژ پریان دەکه‌مه‌وە !
کاره‌که له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانی تاران به‌رێوە دەچێ، دوو کۆمه‌ڵه پرسیارە که هه‌ر کام دە دوازدە لاپهڕەن ، ئه‌بێ بچی له‌و گهڕەکانهی بۆت دابین کراوە له زەنگی ماڵان دەی و جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه زه‌حمه‌تی کێشا و ته‌شریفی هاته دەرێ ، کۆمه‌ڵه پرسیاری یه‌که‌م ئه‌بێ خۆت له گه‌ڵی پڕ کهیهوە ، واته تۆ بیپرسی و ئه‌ویش وەڵامت بداته‌وە و ئینجا بینووسی ، پڕ کردنه‌وەی ئه‌و کۆمه‌ڵه پرسیارە لانیکه‌م 50 دەقهی دەوێ ، له پاشان کۆمه‌ڵه پرسیاری دووهه‌می پێ ئهدەی و ئه‌ڵێی هه‌ر خۆشت ئه‌مه‌یان پڕ کهوە و نیو سه‌عاتێکی تر بۆی دێم !!
جا له تاران به دەگمه‌ن ههڵدەکهوێ برادەری تارانی هه‌ستێ هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک بێته خوارێ ، ئه‌وە چیه ؟ وەڵامی پرسیاری جه‌نابت بداته‌وە !له پاشان هێندە که‌ر بێ سه‌عات و نیوێک له کاتی خۆی بۆ تۆ ته‌رخان کا ، ئه‌وە چیه ؟ وەڵامی پرسیاری جه‌نابت بداته‌وە !! یانی رەنگه له دە زەنگ ، هه‌ر تاقهزەنگێک وەڵامت بداته‌وە !! ئه‌مانه به‌شێكن له گرفته‌کان و کێشه‌کانی ئه‌م کارە ، به‌ڵام گیرفانی خاڵی ئه‌مه به گوێیدا ناچێ و هه‌ر وەک وتم ناچار چووم و داوێنی ئوستادم گرت !
به‌ڵام له به‌ر کێشه‌ی خابگا و بێوەتاغی هه‌ر دەرفهتم نه‌بوو بڕۆم به شوێنیا و ته‌نیا ئێوارەیه‌ک دوو سێ سه‌عات چووم و دووانم پڕ کردەوە !! ئێستا ئه‌وی تری به سه‌ر دەستم دا ماوەته‌وە و له به‌ر کار و باری ته‌سویه پێم ناکرێ پڕیان که‌مه‌وە !
ترسی ئه‌وەم که‌وتۆته دڵ دەڵێم پووڵ حاشا ، دەترسم نومرەشم نه‌داتێ ! کۆسه بۆ ریش چوو ، سمێڵیشی دانا !
+له‌و شه‌وانه‌دا چوومه مسته‌راح ، نوشتامهوە که هه‌ڵتروشکێم ، گوشی موبایله‌که‌م که له گیرفانی کراسه‌که‌م دابوو ، بهربۆوە و یه‌کراست که‌وته ناو کونی مستهڕاحهکه !! نه گوشی هی خۆم بو نه سیم کارت !دەی چاری ناچاری نایلۆن فریزێرم له دەستم هاڵاند و هه‌تا ئانیشکم خسته کونی مستهڕاحهوە که‌چی هه‌ر بۆم دەرنههاتهوە !!
تف له مستهراحی سوننه‌تی، تف له سوننه‌ت ... تف تف... !
+ئه‌م ماوەیه ئینتێرنێکی وام له به‌ر دەست نه‌بوو بتوانم به جوانی بۆی هه‌ڵتروشکێم ! جار و بارە ده‌که‌وته به‌ردەستم ، ئه‌ویش هه‌ر به پێیه‌وە ! ئینتێرنێتیش وایه تا پیاو جوان بۆی ههڵنهتروشکێ چێژی لێ نابا ! بۆیه داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و هاورێیانه دەکه‌م له‌م ماوەیه دا به سه‌ریان کردمه‌وە و نه‌متوانی به سه‌ریان که‌مه‌وه !
+بۆ ئه‌وەی جاڕز نه‌بن ئه‌و دمه‌ته‌قه شێعرییانه‌ی من و تاهیری رەشیدی بخوێننه‌وە !
تاهیر رەشیدی :
ئه‌رێ میرزا گه‌لێ گووم دێ شه‌وانه
شه‌وانه کاتی پارشێو و خه‌وانه
ئه‌وه‌ندی من هه‌مه هێز و ته‌وانه
سه‌حه‌ر گاهان چو مخموری شه‌بانه
زنم من باده با چه‌نگ و چه‌غانه
کوڕه میرزا دڕام گوو خانه کوانێ
فه‌ڕه‌نگی باشه یه‌ک دوانێکی دانێ
ده‌که‌م سل سل سلێکی جوان و پانێ
ئه‌گه‌ر هاتی به ئه‌سپا پیت هه‌دانی
نه‌با بشکێ سکووتی قونه گووزم
شکا سه‌روام ملم بشکی تڕم دا
له‌به‌ر وه‌ی بێ ئه‌ده‌ب بووم و فڕم دا
وه‌هام شیڕاند له دواوه من جڕم دا
وه‌کوو کیژی له‌بار سێ جار قڕم دا
هه‌موو قڕ بوون له به‌ر بۆنی تسی من
ئه‌رێ میرزا ده‌ڵێم بۆم نایه سه‌روا
ده‌شیڕێن به‌ڵام بێ ترس و په‌روا
ئه‌تۆش بترسه و مه‌ترسه و ساده هه‌روا
که‌میک خۆ شل کاکی خۆم بفه‌رما
ترت پیاوانه بێ میرزا ببه‌خشه
ترت پڕ پیت و جوان و نافعی بێ
نه‌بێ گه‌ر جازبه‌ی با دافیعی بێ
به گۆڕ بابی که‌ریمی شافعی بێ
ته‌ره‌س سه‌روای به دوا دانایه کاکه
ئه‌وه‌نده شۆره‌تی ناخۆشه سه‌گباب
ده‌ڵێم میرزا شه‌وه و یه‌کجار دره‌نگه
له کامیل را نییه ده‌نگ و جرنگه
ئه‌تۆش دیار نی و منیش ئه‌و شێره قۆڕه
به بێ سه‌روا ده‌هێنمه باره‌گای تۆ
میرزا :
کورە رەحمهت له قه‌بری خۆت و مردووت
له بۆ ئه‌و شێعرە جوانه‌ی لێرە فه‌رمووت
دە با مه‌دحت بکه‌م ئه‌منێکی دەم رووت
له نووکی پێتهوە تاکو په‌راسووت
که سه‌روا لای ئه‌من هه‌ر دێن به جووت جووت !
به ناو نووسیوته تاهیری رەشیدیم
قهلهندەر چۆن ئه‌تۆ هه‌رگێز نهدیدیم
که تۆ چۆن باز و ما ههمچون ئهسیدیم !
مورادی ما هه‌می تڕ بود و ریدیم !
که زرمه‌ی دێ به قورعان چه‌شنی بارووت !!
به قوربان ئه‌و دەمەت بم کاکه تاهیر
له شێعر و قافیه وەستایی و ماهیر
گه‌لێ پاکه دەروونت میسلی زاهیر
دەبێ بتخه‌ینه ناو ریزی مه‌شاهیر !
به نه‌حله‌ت بێ رەبی به‌ختی خه‌واڵووت !!
دە فەرموو ، مه‌رحه‌مه‌ت که‌و ههڵترووشکێ
دەبێ له‌م مستهراحه نانه وشکێ !
به زرمه‌ی ئه‌و تڕەت با کاسه بشکێ !
ئه‌گه‌ر گوش هات له به‌ر خۆت هه‌ر به خشکێ
گه‌لێ مهمبارەکه میز و گه‌ن و گووت !!
تاهیر رەشیدی :
ئه‌و شه‌و که سه‌رم داوه له گووخانه‌یی میرزا
دیتم به‌ڵێ شێعرێکی چ جانانه‌یی میرزا
ره‌حمه‌ت له که‌س و کاری که وه‌ستایه له شێعرا
من کوا حه‌دمه بێمه وه گووخانه‌یی میرزا
میرم ئه‌گه بێڵێ شه‌وی جارێکی له ئێره
ماچ که‌م قه‌ڵه‌می گواوی و خانانه‌یی میرزا
وه‌زنی هه‌موو ئاساری گرانبار و ره‌وانه
ئه‌حسه‌ن له وشه‌و و تایپ و له رایانه‌یی میرزا
گوێی لێ نێ له شێعرا که هه‌بێ کێشه‌یی سه‌روا
ده‌ک ماچی بکه‌م ئه‌و دڵی گایانه‌یی میرزا
هه‌ر که‌س که‌ببێ پێچێ له زگیا و نه‌فه‌رمووێ
بۆ سه‌ر کونه‌که‌ی کاسه‌یی نێو یانه‌یی میرزا
مه‌علوومه به مه‌ردی نه‌ڕواوه له سه‌ری تووک
چون ته‌یرێ نییه خوی نه‌چێ بۆ لانه‌یی میرزا
میرم ئه‌رێ کامیل که منی فێره شێعر کرد
بۆ نایه‌ته ژێر خێوه‌تی مه‌ردانه‌یی میرزا
هه‌رکه‌س نییه‌تی پاک نییه بۆ کورد و وڵاتی
یاڕه‌ببی به قوونی گونی فه‌رزانه‌یی میرزا
مه‌فعوول و مه‌فاعیل و مه‌فاعیل و فه‌عولوون
به‌حرێکی ره‌وانه قه‌ڵه‌می تاهیری خزمت
میرزا:
تاهیر که سه‌ری داوە له گووخانهکهم ئه‌مشه‌و
خستمیه شکهوە بیکهمهوە یا نه‌که‌م ئه‌مشه‌و !
دەرکهی قه‌ڵه‌می کورت و کولم ! حاسته‌مه به‌خوا
ناگاته قه‌د و قامه‌تی میوانه‌که‌م ئه‌مشه‌و!
زۆر موفته‌خه‌ری کردم و شانازیه بۆ من
دیسان سه‌ری کردۆته‌وە گووخانهکهم ئه‌مشه‌و!
رووم نایه به‌ڵام با به نیشانه‌ی ئه‌دەب و رێز
تۆزقاڵێ منیش پرچی غه‌زەل شانه که‌م ئه‌مشه‌و
" تاهیرە که حه‌سنا و ئه‌دیبه به حیسابێ "
دەرکهوتوە له سه‌ر شاشه‌یی رایانهکهم ئه‌مشه‌و !
" سه‌رما به هه‌تیو با به دەواڕی شڕی ناکا "
ئه‌و پێچه که خستوویه‌ته هێلانه‌که‌م ئه‌مشه‌و!!
بۆ وەی که بڵێم رێزت هه‌یه لای منی میرزا
دامناوە له خۆراک و خه‌و و گانهکهم ئه‌مشه‌و!
بمبوورە ئه‌گه‌ر گێڕە وشه و شێعر و گوتارم
خۆ راست نهدەبۆوە کورە گۆچانه‌که‌م ئه مشه‌و
مه‌فعوولی مهفاعولی مهفاعولی فهعولی
دیسانه‌که نهمخواردووە دەرمانهکهم ئه مشه‌و!
به‌حرێکی رەوانه قه ڵه‌می حه‌زرەتی میرزا
لا حه‌وله وەلا قووەتە ئیللا نه‌که‌م ئه‌مشه‌و!!
تاهیر رەشیدی :
ئه‌وه میرزایی منه یادی منی زار ده‌کا
یادی دۆستێ له زه‌مانی سپه‌ریی پار ده‌کا
شێعری ئه‌و هێنده ره‌وانه به ره‌وانی نه‌نکم
له هه‌موو خانه‌یی هه‌ستیم به په‌له‌ی کار ده‌کا
گه‌رچی زۆر خۆشه زمانی ئه‌گه مه‌یلی بێنێ
وه‌کوو سووججه‌ی له بیابان به دره‌م ژار ده‌کا
وا ده‌شێوێنێ له عاله‌م سه‌ری ئاڵۆزاویان
سه‌فحه‌یی روونی ره‌وانیان به شه‌وێک تار ده‌کا
سووکه سووکه له وشه‌ی ده‌ڕژێ واته‌ی پڕ واتا
نه‌خته نه‌خته گوهه‌ری شێعره که عه‌مبار ده‌کا
شێعری من شه‌رمی به خۆ دادێ له به‌رزی شێعری
من ده‌که‌م کارێ به جارێ ئه‌وی بێعار ده‌کا
هێنده تاریفی ده‌که‌م تاکوو به جارێ میرزا
وه‌کوو کوێخایه‌کی ئازایه کڵاو لار ده‌کا
من ده‌که‌م یادی ئه‌وی دێیه که دێهاتی منم
که‌چی ئه‌و فه‌خرێ به بازار و به نێو شار ده‌کا
هه‌ر که‌سێ جاشه که‌ره ماکه‌ره دایکی بێ شک
کیری بێ ئیزنی ئه‌وه ماکه‌ره باشار ده‌کا
هه‌رچی ئه‌منم ده‌مه‌وێ ببیه هه‌واڵی تاڵیم
که‌چی میرزا به چه‌لێ دێت و له من قار ده‌کا
ویستم ئه‌وشۆکه بنووسم گه‌لێ شێعری چاک چاک
کۆڵ بم ئه‌و ده‌سته ده‌ڵێی به‌و شه‌وه بێگار ده‌کا
بۆیه‌ئێستاکه خڕم کرده‌وه داشقه‌ی توورم
با نه‌ڵێن شێته و هه‌ر په‌ڵخوری پێرار ده‌کا