" مسته‌راحه‌که‌ی میرزا "
۱۳۸۹/۰۵/۰۲  میرزا |

"شێعرەکانم که جگه‏رگۆشی منن..."
تێبینی: ئەمڕۆ ژمارەیەکی حه‏وته‏نامه‏ی سیروانم دیته‏وە که هی ساڵی 83 بوو، کۆمەڵێک لە شیعرەکانی خۆم بینی ، هەر واق مام ! تەواو لە بیرم چووبۆوە نووسراوه‏ی له‏و جۆرەشم هه‏یه ! نالی گوتەنی :
شیعرەکانم کە جگەر گۆشی منن دەربه‏دەرن
دڵی نالی چ ره‏قه قه‏ت خه‏می فه‏رزەندی نیه !!

 وابزانم ئەو کات بە نییەتی شیعر نووسیومن و هەر بە نییەتی شیعریش ناردومن بۆ سیروان ! ئه‏وانیش هه‏ر به‏و نییه‏ته‏وە لە چاپیان داوە ! ئێستاش هه‏ر به‏و نییه‏ته‏وە دایانده‏نێم ! دڵ شه‏رته، باقییه‏که‏ی تڕەهاتە!

1
"فێڵ"
ئەگەر رۆژێ
وێنەکەمت لە شوێنێ دی
لە باتی من ماچی بکه!

2
"....!!"
من دانیشتووی شارێکی شێتم
حه‏ز دەکه‏م داشقه‏ی توورم کۆکه‏مه‏وە و
دەست دەمه داشقه‏یه‏کی تر
پڕ به کۆڵانی ئه‏م شارە هه‏را که‏م :
ورکه شیعر، ورکە چیرۆک، ورکە نان !!

3
"ژوان"
کە ئێوارێ هاتێ دەرێ
وەرە بۆ ئه‏م ناونیشانه:
www.avin....com

4
" ! "
دره‏نگانه و
له گه‏ڵ ته‏نیایی له باوەش یه‏ک داین

نا... نا...!
بیر لە دێمۆکراسی ناکه‏ینه‏وە!

5
"...؟"
ته‏نیا ئادەم و شه‏یتان و حه‏ووا بوون
که‏سی تر !
ئاده‏م مرد و ...
مانه‏وە شه‏یتان و حه‏ووا!

6
"...!!"
ئاخ خوایه...
بە درێژایی ئه‏م شه‏وگاره
ئه‏ستێرەکان داییسێنی!

خۆزگه‏م به خۆت!
هیچ پووڵی برقت بۆ نایه !!

7
...
کە لە پاش ماچ
گڕووم گرت بۆ مەمکت
تازه‏م زانی چه‏ند منداڵم !!

8
"سانسۆر"
....من........
..........تۆم..........
...خۆش..........
.............ناوێ....!!

9
" . "
بنووسن:
- ژی.... یان ...
- سی..... یا ... سه‏ت
- حه ‏... قی..... ‏قه‏ت
- ئازا...دی
- دێ....... مو...... کراسی
*
نوخته ، سەری خەت !!