لێم ببووره گه‌ر که‌مێکیش ناحه‌زم!
مه‌ولانا جه‌ماڵه‌ددین-مه‌هاباد
رۆژ و شه‌و هه‌رچی ده‌که‌م ناڕواته پێش
هه‌ر ده‌ڵێم با له‌و جیهانه‌ی دابه‌زم
حه‌یفه با بیبا و ته‌ڕ ماڵی غه‌زه‌ل
چه‌تری چاوت بێنه پێش تا کا‌غه‌زم
]ئه‌و خه‌باته‌ش سه‌رکه‌وت،شادی و به‌زم
تا هه‌موو ئه‌ندامی له‌ش بێنه نه‌زم[
دێن ده‌ڵێن:بۆچی سپیکاری ده‌که‌ی
روو ره‌شی باوی نه‌ما تێک چوه نه‌زم
قامکه‌کانت با زمانیان بێته ده‌ر
من که ناخونگیر نه‌بم بۆ ده‌یگه‌زم؟
نه‌فره‌تی بن ئه‌شقی سه‌ر نیم وه‌ک ره‌قیب
چرکه چرکه‌ی رووح و له‌ش خولیا و حه‌زم
وه‌ک ئه‌وان ئه‌نگه‌ل نه‌بم ئه‌ی پارچه گۆشت
زۆر غوروره پێته‌وه چه‌قڵ و به‌زم
--------:
لات به جێماون سه‌ری ئه‌من و ئه‌زه‌ل
لێم ببووره گه‌ر که‌مێکیش ناحه‌زم!
…
تاک به‌یته‌که‌ی میرزا
حالەمێ وەک دایرە و تۆ مەرکەزی
لێت دەبوورم گەر کەمێکیش ناحەزی!
…
کێ ده‌ڵێ تۆ ناحه‌زی؟ ناحه‌ز ئه‌زم
شه‌مسه‌دین قه‌شمه‌رئاغا – قه‌شمه‌رئاوا
کێ ده‌ڵێ تۆ ناحه‌زی؟ ناحه‌ز ئه‌زم
وه‌ک مه‌لایان سوار ده‌بم دانابه‌زم
ئاوه‌دانمان کرده‌وه کۆڕی خه‌بات
ئێمه کوردین نابه‌زین و نابه‌زم
خاڵه مه‌ولانا له مه‌ولا ناعیلاج
قه‌شمه‌رم بۆت دێمه مه‌یدانی ره‌زم
بوو به سووتمان ئاگریان به‌ردا له که‌ژ
خه‌ڵکی دارستانی سووتا من ڕه‌زم
مه‌ی نه‌مێنێ من به چی سه‌رخۆش ده‌بم؟
قافییه‌ش تۆزێ بله‌نگێ ده‌یدزم
خه‌ڵکی خوشکی شوو ده‌کا من دۆسته‌که‌م
خه‌ڵکی تر بارگینی ده‌مرێ من په‌زم
شیعری تۆ ده‌رزی و ده‌زوو بێ من خه‌یات
بیکه‌یه چێشتی مجێو‌ر، ئاشپه‌زم
تۆ ئه‌گه‌ر لێم ببیه مازوو من گه‌زۆم
تۆ ئه‌گه‌ر سه‌وهانی قوم بی من گه‌زم
ببیه مه‌ولانا منیش ده‌بمه هه‌تاو
تۆ ئه‌گه‌ر سانتی میتر بی من گه‌زم
بێت‌و میرزا گیر نه‌دا عه‌رزت ده‌که‌م
شیعری تۆ وه‌ک دایره و من مه‌رکه‌زم
- قه‌شمه‌رئاوا!!!
- کاکی رانه‌نده هه‌یه
رایگره لێره ده‌خوازم دابه‌زم
...
کاری خۆته قافیه و نه‌سر و نه‌زم
قه‌شمه‌ر بانوو
چون به باڵا رێکم و چه‌ندین گه‌زم
قافیه‌م په‌ک ناکه‌وێ له‌سه‌ر (ه‌زم)
شۆخ و شه‌نگ و چاو خوماریش گه‌ر نه‌بم
باوه‌ڕم پێ بکه‌ن که من زۆر بێ به‌زم
رێک و پێکه شێعره‌که‌ت تا خوا ده‌ڵی
کاری خۆته قافیه و نه‌سر و نه‌زم
هێنده خۆشه شێعره‌که‌ت ئاغا ده‌ڵێم
تا به‌یانی من له خۆشیان هه‌ڵبه‌زم
شه‌و دره‌نگه و خه‌و له چاوم ناکه‌وێ
کیبورد قه‌ڵه‌م ، مانیتۆریشه قاقه‌زم
هه‌م نه‌خۆشم هه‌م خه‌موشم ئێسته‌که
چش له وه‌زن و قافیه ، زۆر وه‌ڕه‌زم
قژ بژ و ماندوو له دیوه‌خان ده‌ڵیم
کێ ده‌ڵێ تۆ ناحه‌زی ؟ ناحه‌ز ئه‌زم
…
هه‌ر وەکی بیستوومه خه‌تتی قیرمزی!
میرزای قه‌شمه‌رئاوا
قافیه ئه‌مشه‌و هه‌موو لێم بوونه زی !
خۆزگه زێ با جا له په‌ستا دەمگهزی !
تۆ " اناالحق"ی ، دەبا من شه‌ق بخۆم !
هه‌ر دەڵێم "الحمد لله الذی" ...
بۆ یه‌که‌مجار هاته ئامێزی کزم !
تاشه‌و و رۆژێک له گه‌ڵما هه‌ڵبه‌زی !
تۆ ژنی رووتی ؟ دەنا سێدارە نی؟
وا له حاندت هه‌ر تک ئه‌ژنۆکه‌م ته‌زی؟؟
مه‌مکه‌کانت جه‌غزی کۆتایی منن!
حاله‌مێ وەک دایرە و تۆ مه‌رکه‌زی!
بیبڕەوە دەی به‌س بڵێ من ناحه‌زم !
گوو دەخوا هه‌ر که‌س دەڵێ تۆ ناحه‌زی !
کاکه ، کاکه ! یه‌ک نه‌فه‌ر دەربهست دەڕۆی؟
ته‌خته گازی که به‌رەو ماڵی عه‌زی ...
...زم که ئێستا چاوەرێیه من بچم !
قافیه‌ش با هه‌ر بله‌نگێ بۆ ... وزی !
باسی تۆ قوربان دەڵێن باسی سه‌رە !
هه‌ر وەکی بیستوومه خه‌تتی قیرمزی!
پارچه گۆشتێکه دڵی من وەک ئه‌وێت !
به‌سسه میرزا به‌سسه بۆ داناڕزی ؟!
کاکه دەی ماڵت نه‌شێوێ توند بڕۆ !
تێیتڕم بۆ گاز و دەندە و تورمزی !!
یاغهوس ... ئه‌ڵلا... تهرەق ته‌ق ته‌ق ته‌ته‌ق !!
ــــ\/\/ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌رگی مه‌غزی مه‌رگی مه‌غزی ... چی خزی؟؟
...
هه‌سته دەی میرزا گه‌ییشتین زووبه دەی !
مه‌رحه‌مه‌ت که‌ی لێی نه‌ڵێی زوو دابه‌زی !!