"قالۆنچه‌ی ناو مسته‌راحه‌که !"
تا پێش ئه‌م رووداوه هه‌موو شتێ به باشی ئه‌چووه به‌ره‌وه ! هه‌ڵبه‌ت ئێستاش زۆر خراپ نیه به‌ڵام ئه‌و کاتیش ناخۆش نه‌بوو !!
ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌بوو له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م هاتبووینه نێو ئه‌م ماڵه‌وه و ژیانمان زۆر به خۆشی رائه‌بوارد، هه‌ر خۆم و خۆی بووین !! ئه‌خر زۆر له‌مێژ نه‌بوو ژیانی هاوبه‌شیمان پێک هێنا بوو !!
ماڵێکی بچکۆلانه‌ی 45میتری له نهۆمی سێهه‌می ئاپارتمانێک له به‌هاران _ گه‌ره‌کێکی سنه‌یه _.
ژیانمان زۆر به خۆشی له‌م ماڵه بچکۆلانه‌یه‌دا رائه‌بوارد ، تا ئه‌وه‌ی شه‌وێک که بۆ ده‌س به ئاو چوومه مسته‌راح ، چاوم پێی که‌وت ! قالۆنچه‌یه‌کی ره‌شی ناشیرین له سووچێکی مسته‌راحه‌که له ناو کو‌نێکدا خۆی حه‌شار دا بوو و سه‌یری ئه‌کردم !...
ده‌تکو‌ت گورگێکی برسیه و سه‌یری دوگی مه‌ر ده‌کا ! *
له‌و ساته‌وه هه‌ر کاتێ ئه‌چووم چاوم پێی ئه‌که‌وت!
سه‌ره‌تا هه‌بوونی قالۆنچه‌یه‌کی ره‌شی ناشیرین له سووچێکی مسته‌راحه‌که‌دا بۆم شتێکی زۆر ئاسایی هاته به‌ر چاو و گوێی خۆم لێ خه‌واند !
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له به‌ر خۆمه‌وه ورت ورتم لێ په‌یدا بوو : ئه‌گه‌ر ئه‌و قالۆنچه‌یه نێر بێ چی ؟! خۆ ناکرێ ! هه‌موو جارێ که هاوسه‌ره‌که‌م ئه‌چێته مسته‌راح و شه‌رواڵه‌که‌ی ئه‌کێشێته خوار ،ئه‌و ره‌شی ناشیرینه چاوی به سمتی خڕ و خۆڵ و سپی و ناسکی هاوسه‌ره‌که‌م که‌وێ !! پاشان خۆ من هه‌میشه‌ی خوا له ماڵ نیم !! ئه‌و کاتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌م ، بیری ئه‌وه‌ی قالۆنچه‌یه‌کی نێری ره‌شی ناشیرین به ته‌نیا له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م له ماڵدا بێت ، شێتم ئه‌کا !!
بۆیه هه‌وڵم دا رێگه چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزمه‌وه و له‌و نه‌هامه‌تییه بێمه ده‌ر ! سه‌ره‌تا وتم ئه‌یکوژم !! جا هه‌ر چۆنێک بێ !! به‌ڵام دواتر که بیرم لێکرده‌وه، ستاندنی مافی ژیان له بوونه‌وه‌رێکی تر ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی ببوه قوربانی جێگۆرکێیه‌کی ژێنێتیکی ، کارێکی زۆر دژه ئه‌خلاقی بوو !! له راستیدا ئه‌و شته‌ی منی ئازار ئه‌دا بوونی قالۆنچه‌یه‌کی نێری ره‌شی ناشیرین بوو له ماڵماندا ، ئه‌گینا قالۆنچه‌یه‌کی مێو گرفتێکی ئه‌وتۆ نه‌بوو و پیاو ئه‌یتوانی له‌گه‌ڵی هه‌ڵکا ! به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دا بو من نه‌مئه‌زانی ئه‌م قالۆنچه‌یه نێره یا مێو !!
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوم له سه‌ر ناسینی قالۆنچه‌ی نێر ئه‌نجام دا.
کتێب و رۆژنامه و گشت سایته ئینتێرنێتییه‌کان گه‌ڕام که‌چی له ئاکامدا هه‌ڕه‌م له بڕه‌ی نه‌کرد و ئاخری لێم حاڵی نه‌بوو جیاوزی نێوان ئه‌م دووانه چیه!، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به لامه‌وه زۆر سه‌رنج راکێش بوو گۆڕانێکی به‌رچاو له ره‌فتاری هاوسه‌ره‌که‌م دا بوو ، به واتایه‌ک ئه‌توانم بڵێم هه‌ستم ئه‌کرد متمانه‌ی پێم نه‌ماوه و لێم دڕدۆنگه !! ته‌نانه‌ت به چاوی خۆم بینیم له ناو گووگڵ دا به شوێن "قالۆنچه‌ی مێو" گه‌ڕابوو !! پاشان زۆرجاران له پشت ده‌رگای مسته‌راحه‌که‌وه رائه‌وه‌ستا و گوێی هه‌ڵده‌خست !! هه‌رچه‌نده منیش ئه‌و کاره‌م ئه‌کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی من زیاتر بۆ پاراستنی ئه‌و بوو !!
ئه‌م شته گه‌ییشته ئاستێک که ئیتر بۆم ته‌حه‌ممول نه‌ئه‌کرا و هه‌موو رۆژێ شه‌رێک له نێوان من و هاوسه‌ره‌که‌م ساز ده‌بوو، له راستیدا ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێک که متمانه‌ی پێت نیه به لامه‌وه شتێکی قۆڕ و گه‌وجانه بوو ، بۆیه گه‌ییشتم به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له یه‌ک جیا بینه‌وه باشتره!! هاوسه‌ره‌که‌شم هه‌ر له سه‌ر ئه‌و باوڕه بوو !
زۆر گرینگ نه‌بوو ، هه‌رچه‌نده له پاش ماوه‌یه‌ک دوای رۆییشتنی هاوسه‌ره‌کم، یان به واتایه‌ک هاوسه‌ری یه‌که‌مم ، به دیتنی بێچووی قالۆنچه‌که بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م قالۆنچه‌یه قالۆنچه‌یه‌کی مێوه و جێی هیچ مه‌ترسییه‌ک نیه !!
ئێستاش خۆمان و چه‌ند بێچووله‌ی ساوا له ناو ئه‌م مسته‌راحه بچکۆلانه‌یه‌دا ژیانێکی زۆر خۆش ئه‌به‌ینه سه‌ر !! هێنده خۆش که به هه‌موو دنیای نآ‌گۆڕمه‌وه !!
...
__________________
* هی شێخ ره‌زایه : هه‌ر وه‌کوو گورگێکی برسی سه‌یری دووگی مه‌ڕ بکا ...